Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:12

وەزارەتی ناوخۆ ئاماری هەفتەیەکی دەرکردنی پاسپۆرت و کارتی زانیاری و نشینگە بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی هەفتەیەکدا واتە، لە ڕێکەوتی 5ـی ئابی 2022 تاوەکو 11ـی ئابی 2022، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 567 پاسپۆرتیان داوەتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە هەزار و 512 پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەولێر و 886 پاسپۆرتیان لە پارێزگای سلێمانی و 441 پاسپۆرتیان لە پارێزگای دهۆک و  207 پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و 196 پاسپۆرتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 127 پاسپۆرتیشیان لە نووسینگەی چەمچەماڵ بوون.

دەرکردنی پاسپۆرت

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 6 هەزار و 71 هاووڵاتی پاسپۆرتی نوێیان دەرکردووە کە 3 هەزار و 649 پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەولێر و هەزار و 915 پاسپۆرتیان لە پارێزگای سلێمانی و 522 پاسپۆرتیان لە پارێزگای سلێمانی و 248 پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و 321 پاسپۆرتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 306 پاسپۆرتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 110 پاسپۆرتیان لە نووسینگەی چەمچەماڵ بوون.

دەرکردنی کارتی زانیاری

ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 635 کارتی زانیاری نوێ دراوەتە هاووڵاتییان کە 47 کارتی زانیارییان لە پارێزگای هەولێر و 375 کارتی زانیارییان لە پارێزگای سلێمانی و 213 کارتی زانیارییان لە پارێزگای دهۆک بوون.

هەروەها 372 کەسیش کارتی زانیاری خۆیان جیاکردووەتەوە کە 232 کەسیان لە پارێزگای هەولێر و 137 کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و 3 کەسیان لە پارێزگای دهۆک بوون و 232 کەسیش کارتی زانیاری خۆیان گواستووەتەوە کە 131 کەسیان لە پارێزگای هەولێر و 77 کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و 24 کەسیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

دەرکردنی کارتی نشینگە

لە ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیى بیانی بە مەبەستی کارکردن ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ڕۆژانەش ئەو ژمارەیە زیاد دەبێت کە بەپێی یاسای وەزارەتی ناوخۆ پێویستە ئەو کەسانەی کە دەمێننەوە کارتی نشینگە دەربکەن. بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و 504 کەس کارتی نشینگەیان دەرکردووە کە هەزار و 140 کەسیان لە پارێزگای هەولێر و 205 کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و 146 کەسیان لە پارێزگای دهۆک و 4 کەسیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 9 کەسیشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بوون. هەروەها هەزار و 416 کەسیش کارتی نشینگەی خۆیان نوێ کردووەتەوە کە هەزار و 124 کەسیان لە پارێزگای هەولێر و 201 کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و 71 کەسیان لە پارێزگای دهۆک و 11 کەسیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 9  کەسیشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.