Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:23

ئەڵمانیا .. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما رووباری راین وشك دەبێت

کوردستان TV
100%

بەهۆی وشكەساڵییەوە لە وەرزی هاویندا، ئاستی ئاو لە رووباری راین كە یەكێكە لە رێگا بازرگانییە هەرە گرنگەكانی ئەڵمانیا بە رێژەیەكی زۆر بەرز كەمبووەتەوە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن كە وشكەساڵی درێژخایەن و بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری پلەكانی گەرما كاریگەرترین هۆكاری دابەزینی ئاستی ئاوە لە رووباری راین هاوشێوەی رووبارەكانی دیكە و زیاتر دابەزینی ئاستی ئاو بە واتای بەكارنەهێنانی ئەو كەشتییانە دێت كە باری قورسیان پێیە لە رووبارەكە و هۆشداریش لەوە دەدرێت كە ئەمە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر ئابووری.
لەوبارەیەوە باستیان كلەین، پسپۆڕ لە ئەنیستیتوی فیدڕاڵی بۆ ئاو، رایگەیاندووە كە دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەكە بەردەوام دەبێت و گوتی: "پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو كەمێك باران ببارێت، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو".
فەرمانگەی دەریاوانی و رێگا ئاوییەكانی فیدڕاڵ رایگەیاندووە كە تاكو كۆتایی هەفتە چاوەڕێ دەكرێت ئاستی ئاو لە راینی ناوەڕاست 10 بۆ 15 سانتیمەتر كەم بكات.
رووباری راین یەكێكە لە رێگا ئاوییە هەرە قەرەباڵغەكانی جیهان و لە رێگای ئەم رووبارەوە كەشتیی گواستنەوەی كەلوپەل و شتومەك دێن و دەڕۆن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.