سبه‌ی دووشه‌ممه 15-8-2022 له باره‌گای یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد -لقی هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رگی دووه‌می كتێبی(من و ئه‌ستیره گهشهكان)، به‌ڕێوه‌ده‌چیت.
كتێبی(من و ئه‌ستیره گهشهكان) ، له نووسینی "نه‌جمه‌دین عه‌زیز سمایل" لهرێوڕسمێك دا به دیاری ده‌درێته ئاماده‌بووان.
به‌رگی دووه‌می كتێبی(من و ئه‌ستێره گهشهكان)، به قه‌واره‌ی(639) لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره‌یه (82) نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت..
نووسه‌ر "نه‌جمه‌دین عه‌زیز سمایل" ، ده‌ڵێت" به پشتیوانی خودای گه‌وره و پشتگیری ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست، له ماوی سێ یان چوار حه‌فته‌ی دیكه به‌رگی سێیه‌می كتێبی(من و ئه‌ستێره گهشهكان)، ده‌كه‌وێته ژێر چاپ ".
كۆڕه‌كه له كاتژمێر 5:30 ی ئێواره له هۆلی شه‌هید(مه‌هدی خۆشناو)، به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
سبه‌ی به‌رگی دووه‌می كتێبی(من و ئه‌ستیره گهشهكان) بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.