Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:40

ئێران .. سزای 11 مانگ زیندانی كردن بۆ لاوێكی كورد بڕایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

محەممەد سەلیمی تەمەن 28 ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای 11 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی شەممە13ی 8 ی 2022، دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی سەقز، بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزاکەی دەستبەسەر و گوازرایەوە بەندیخانەی سەقز.

محەممەد سەلیمی ڕۆژی سێشەممە 8 ى 7 ، لە شوێنی کاری خۆی و بە بی نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی چوارشەممە 17ی خاکەلێوەی 2722 بە دانانی بارمتە 300 ملیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کوردە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام سزای 11 مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم سزایە دوای تانەی ناوبراو لە بڕیاری دادوەر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ماوەی 2 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و83 ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.