Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:27

تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.
لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20/9/2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوون، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.