Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:29

محەمەد حاجی مەحمود: دەبێ عێراق بكرێت بەسێ بەشەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، ئەوەی ئێستا لە عێراق روو دەدات شەڕی مەرجەعییەتە نەك دەسەڵات و حوكمڕانی.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ئەوەی ئێستا موقتەدا سەدر،رێبەری رەوتی سەدر دەیكات شەڕی مەرجەعییەتە و هەوڵێك هەیە بۆ جیاكردنەوەی شیعەی عەرەب لەژێر دەسەڵات و مەرجەعییەتی قوم بۆ نەجەف.
هەروەها سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئەوەی ئێستا لە عێراق روو دەدات شەڕی مەرجەعییەتە نەك دەسەڵات و حوكمڕانی
هەروەها محەمەد حاجی مەحمود دەشڵێت: من پێم وایە عێراق بەم شێوەیەی ئێستا ناتوانێت بەردەوام بێت، دەبێت بكرێتە سێ بەشەوە، هەرێمی كوردستان هەیە، هەرێمێك بۆ سوننەكان هەبێت لە ناوەڕاستی عێراق، هەرێمێكیش بۆ شیعەكان لە باشوور و بەغدا هەموولایەك هاوبەش بن تێیدا، ئەمە ناوی دەنێن كۆنفیدراڵییەت.
ماوەی مانگێكە گرژی و ئاڵۆزییەكانی عێراق پێیان ناوەتە قۆناغێكی نوێوە و چەندین لایەن بۆچوونیان وایە كە ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا گرژییەكان بەردەوام بێت، ئەوا سەردەكێشێت بۆ جەنگێكی ناوخۆیی و لەبەریەكهەڵوەشانەوەی عێراق.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.