Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:27

كارۆلینا پلیسكۆڤا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی نێوده‌وڵه‌تی تۆرنتۆ

کوردستان TV
100%


 
 له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆرنتۆ له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان، كچه‌ یاریزانی چیكی كارۆلینا پلیسكۆڤای پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ كینوێن زینگی چینی و پۆلێنكراوی په‌نجاویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی.
 یاریه‌كه‌ دوو كاتژمێرو سیی و چوار خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، پلیسكۆڤا ڕووبه‌ڕووی بیاتریز حه‌داد مایای به‌ڕازیلی و پۆلێنكراوی بیست و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر بێلیندا بێنشیچی سویسری و پۆلێنكراوی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێرو یازده‌ خوله‌ك به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان دوو شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو .
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.