Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:25

سەرۆکی زانکۆ: پرسی یەکپۆشی قوتابیانی زانكۆی دهۆكیش ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی دھۆک ئاشکرایکرد، راپرسیەک لەبارەی جێبەجێکردنی سیستەمی یەکپۆشی قوتابیان دەکرێت و دەڵێ، پێویستە قوتابی لە ڕووی جل و بەرگەوە رێز لە حەرەمی زانکۆ بگرێت.

د. ئاری عادل، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بەمەبەستی بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی یەکپۆشی زانکۆی پۆلەتەکنیکی دھۆک راپرسیەک لەبارەی یەکپۆشی بەڕێوەدەبات و دوای راپرسیەک بڕیار لەسەر سیستەمی یەکپۆشی دەدرێت، چونکە بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی قوتابیان ھیچ سیستەمێک ناسەپێنین لەسەر قوتابیان بۆ ئێمەش وەک زانکۆی پۆلەتەکنیکی دھۆک کارێکی قورسە، چونکە سنووری ئێمە بەرفراوانە و لە زاخۆ ھەتا ئاکرێ کۆلێژ و پەیمانگای سەر بە زانکۆی پۆلەتەکنیکی دھۆک ھەن.

سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی دھۆک دەشڵێت: تا ساڵی نوێی خوێندن بەڕێوەنەچێت راپرسیەکە ئەنجام نادرێت، لەبەر ئەوەی دەمانەوێ بۆچوونی قوتابیانی قۆناغی یەکەمیش وەربگرین و بەبێ ئەوان راپرسی ناکەین، ئەگەر راپرسیەک ئەنجامەکەی ئەرێنی بێت ئەوە یەکپۆشی جێبەجێدەکرێت، بەپێچەوانەوە جێبەجێی ناکەین، ئەگەریش بۆ ئەمساڵ نەکرا بۆ ساڵی داھاتوو سیستەمی یەکپۆشی جێبەجێدەکرێت.

د. ئاری عادل ڕوونیکردەوە: پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانی ھەبێت لەبارەی سیستەمی یەکپۆشی، چونکە زیاتر لە 100 ھەزار قوتابی ھەن و دەبێت بە پلان سیستەمەکە جێبەجێ بکرێت، چونکە مەترسی ھەیە بابەتی یەکپۆشی بە مەستی بازرگانیش بەکار بھێندرێت و ڕوونکردنەوە بدرێت و وەزارەت ئەو بازرگانە دەستنیشان دەکات، کە جل و بەرگ دێنن یان شێوازی دیکە دەگرنەبەر، من خۆم لەگەڵ ئەوەدام قوتابی رێز لە حەرەمی زانکۆ بگرێت لەڕووی جل و بەرگەوە، چونکە ئاھەنگەکانی ناو زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ دەبینین جل و بەرگی قوتابیان جۆرێکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.