Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:13

بەهۆی ئاگركەوتنەوەیەك لە كڵێسایەكی میسر زیاتر لە 80 قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئاكامی ئاگركەوتنەوەیەكدا كە لە كڵێسایەك لە پارێزگای جیزەی میسر 35 كەس گیانیان لەدەستدا و 45 كەسیش برینداربوون.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی میسر لە تویتێكدا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی “تویتەر” ڕایگەیاندووە ،35 كەس گیانیان لەدەستداوەو 45 كەسی دیكەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان.
حوسام عەبدولغەفار، وتەبێژی وەزارەتەكە، رایگەیاند :دۆخی ئامادەباشی لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكانی جیزە و قاهیرە بەرزكراوەتەوە.
هاوكات عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر، لایەنە پەیوەندیدارەكانی رێنمایی كرد كە بەپەلە هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرنەبەر.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.