ئێریك تین هاگی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا تیپه‌كه‌ی له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا ده‌ستبه‌رداری ماركۆس ڕاشفۆردی هێرشبه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت.
تین هاگ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ر له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنانی مان یونایتد گرنگی یاریكردنی ڕاشفۆرد له ڕیزی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕوون بۆته‌وه‌و ئێستاش خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئاست به‌رزه له پێكهاته‌ی مانچسته‌ر دایه‌و نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری بێت.
تین هاگ ئاشكراشی كرد كه ڕاشفۆرد پێگه‌یه‌كی گرنگی له پلانی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ هه‌یه‌و گوێ به ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری رۆیشتنی یاریزانه‌كه له ڕیزی یانه‌كه‌یان ناده‌ن، گرێبه‌ستی ڕاشفۆردی ته‌مه‌ن بیست وچوار ساڵ له‌گه‌ڵ مان یونایتد له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت.
به‌م دواییه‌ش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌م هێرشبه‌ره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گفتوگۆی له‌باره‌ی ڕۆیشتنی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردنی به تیپه پاریسیه‌كه كردووه.
ئێریك تین هاگی هۆڵه‌ندی ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.