سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه كه جۆن مۆرتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ردانی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیای كرد‌و له‌گه‌ڵ فیرۆنیكی دایك و بریكاری كاره‌كانی ئه‌دریان ڕابیۆی فه‌ڕه‌نسی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی یوڤێنتوس كۆبووه‌وه.
ئه‌ویش بۆ تاوتوێكردنی پرسی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ ڕیزی مان یونایتد له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا، له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد كه گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا ئه‌رێنی بووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی مه‌رجه تایبه‌تیه‌كانی یاریزانه‌كه.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه مان یونایتد ئاماده‌یه بڕی هه‌ژده ملیۆن یۆرۆ بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕابیۆ خه‌رج بكات، خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ردوولاش دیاریكردنی بڕی مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزانه‌كه‌یه له ڕیزی ئه‌هریمه‌نی سوور كه ڕابیۆ داوای مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی هه‌شت تا ده ملیۆن یۆرۆ ده‌كات و مان یونایتدیش خه‌رجكردنی ئه‌م بڕه مووچه‌یه بۆ ناوه‌ڕاستكاره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت مووچه‌یه‌كی كه‌متری بۆ ده‌ستنیشان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.