له ماوه‌یه‌دا كتێبه‌كانی (نامه‌كانم) و(مه‌مله‌كه‌تی من) ی ئه‌سوه‌د فایق رۆشنایی چاپیان به خۆوه بینی ، ناوبراو وه‌ك نائومێدهیهك له ده‌زگاو سنتهره ڕۆشنبیرییه‌كانی كه‌ركووك ،مه‌راسمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی له ناوحه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كێكی بێ خزمه‌تی شاره‌كه ئه‌نجامه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ڕێچكه‌یه‌كی نوێ له مه‌ڕاسمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب داده‌نرێت ،من دیاری كرام بۆ خوێندنه‌وه‌و ناساندنی كتێبی ( نامه‌كانم) وبه‌رێز (له تی‌ف فاتح فه‌ره‌ج) یش خوێندنه‌وه‌ی بۆ كتێبه‌كه‌ی دیكه كرد.
کتێبی نامەکانم لە ١٠٥ نامەی زیندوو پێکھاتبوو كه ئارسته‌ی كه‌سانی جۆراوجۆر كراوه‌ن له كه‌سانی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی كۆن و نوێ و هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و
خێزان و نەوە و ھاوڕێ و ھاوسێ و ھاوکارەکانی ژیانی رۆژانەی و ته‌نانه‌ت گیاندارنیش گردۆته‌وه .
له ههردێرك له نامه‌كان خۆزگه و ره‌خنه و هاواری خه‌ڵك و میللت ده‌بیستیت ،كه‌تیدا ئاه و هاندان و به‌رده‌وامی زیاتر ده‌خوازێت.
هه‌روه‌ها سوپاس و ستایش و ماندوون ،بۆ ھەر چرکەساتێک دەبینرێن و گێرانه‌وه و دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووی نههامهتتیش ده‌بینرێن.
نامه‌كان بەو جۆره دابەشبوون:
%10 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ سەرکردە سیاسی وبەرپرسانی باڵای حکومەت.%27 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ ھونەرمەندان,%21 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ شاعیران و ئەدیبان.%25 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ سیمبولە نیشتیمانی و مرۆڤایەتەکان.%6 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ سەرکردە سیاسیەکان لە مێژوودا.%4 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ ھاوڕێکان.%6 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ بۆ خانەوادەکەی.%1 نامەکان ئاراستەکراوە بۆ ئاژەڵەکان.
د. شێرزاد حه‌سه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.