Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:24

كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوەو رایدەگەێنێت، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تــا 2 پلە بەراورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ 14- 8- 2022كەش/ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم  بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم هەندێ كات ئەگەری بەهێزبوونی كاریگەریەكەی هەیە.
خێرای با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (5 - 15) كم/س 
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات .
پلەكانی گەرما / كە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) كم  دەبێت 
سبەی 15- 8- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵێكی سووك بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم .
 پلەكانی گەرما:نزم دەبێتەوە بە نزیكەی 1 تــا 2 پلە بەراورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (5 - 15) كم/س 
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات و باكوری خۆرهەڵات .
مەودای بینین /  ( 9– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 42
سلێمانی : 43
دهۆك  : 42
كەركوك : 43
زاخۆ     :42
هەڵەبجە : 43
سۆران  : 43
راپەرین : 41
گەرمیان: 45
بەشی پێشبینی / 14- 8- 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.