ئەمڕۆ یەکشهممە 14-8-2022 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، بۆ بەدوا داچوون بە گرفتەکانی بەردەم پەلەکردن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەرێوە چوو .
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هۆکاری راستەقینەی شکانی یەک لە دوای یەکی ئاوی ئیفرازی سیێ کرایەوە و بە وردەکاریەوە لە هۆکارو چارەسەرییەکان کۆڵدرایەوەو پەنجە لەسەر خالە لاوازەکان دانرا…
پارێزگارى هەولێر وێرای روونکردنەوەی زەروورەتی ئاوی خاوێنی ماڵان کە پێداویستی سەرەکی و رۆژانەی هاوڵاتیانە، ئەوەشی روونکردەوە کە ئاو لەم وەرزەدا کێشەی راستەقینەی هاوڵاتیانی هەولێرە .
ئەوەش دووپاتکرایەوە، کە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە بەتایبەت شکانى بۆڕییەکان.
جەخت لەسەر کاری جیدی و دیراسەتکراوی لێژنەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکان کرایەوە، کە هەموو کەشی لۆجیستی و مادی بۆ فەراهەم کراوە.
جێگهى باسه له كۆبوونهوهكهدا هەریەک لە بهڕێوهبهری گشتی ئاو و ئاوهڕۆكانی ههرێم و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بەڕێوهبهری EJCC/ پارێزگاى ههولێرو بهرپرسی مولیده ئههلییهكان ئامادەی بوون.
پارێزگارى هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەى کێشە و گرفتى بەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاو دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.