Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:27

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەسەر دەنگۆی خانەنشینی زۆرەملێی پێشمەرگە دەدات

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ھیچ پێشمەرگەیەک بەزۆرەملێ خانەنشین ناکرێت و بەپێی یاسا خانەنشین دەکرێت، کە تەمەنی گەیشتە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی ھەبێت خانەشنین دەبێت، بەڵام پێوستی بە ڕەزامەندی یەکەی خۆی ھەیە کە دەوامی لێ دەکات.

سەعید ھەرکی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: خانەنشینی زۆرەملێی پێشمەرگە نییە، خۆی یاسای ژمارە 38 ھەیە بەپێی ئەو یاسایە کە تەمەنی گەیشتە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی ھەبێت خانەنشین دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: کاتی خۆی بەھۆی شەڕی داعش ئەو یاسایە جێبەجێ نەکرا، بەڵام ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت.

سەعید ھەرکی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوەی دەگوترێت کە بەزۆر خانەنشین دەکرێت ڕاست نییە و ئەگەر مەرجەکان بیگرێتەوە و ئەو یەکەی کە دەوامی لێ دەکات ڕازی بێت خانەنشین دەبێت، بەڵام ئەگەر یەکەی خۆی پێویستی پێی ھەبێت لەڕووی توانای ئەو دەتوانێت بگاتە ئەو تەمەنەش خانەنشین نەبێت و لە دەوامکردنی خۆی بەردەوام بێت، بۆیە پێشمەرگە بە زۆرەملێ خانەنشین ناکرێت، بەڵکو بەپێی یاسا خانەنشین دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.