Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:24

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح

کوردستان TV
100%

لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، دوا ڕەوشی عێراق تاوتوێ کرا و سەرۆکی هاوپەیمانییەتییەکە جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 14ـی 08ـی 2022 پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد، لە دانیشتنەکەدا دوا ڕەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا.

سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاوەکو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن.

مەسرور بارزانی پاڵپشتیی حکوومەتی هەرێمی بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقەبووڵکردن و بەهێزکردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستوور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.