Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:30

کنیشتی شوش لە قەزای ئاکرێ نۆژەن دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ڕێکخراوی ئارچ گرێبەستێکیان لەسەر نۆژەنکردنەوەی کنیشتی شوش لە قەزای ئاکرێ واژۆ کرد.

بە سەرپەرشتیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، گرێبەستی نۆژەنكردنەوە و دووبارە دروستكردنەوەی شوێنەواری كنیشتی شوش لە قەزای ئاكرێ لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و ڕێكخراوی ئارچ واژوو كرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور ڕایگەیاند: ئێلا بێکەیسی نوێنەری سەرپشککراو لەلایەن ڕێکخراوی ئارچ ARCH واژۆی گرێبەستەکەی کرد و دواترلەلایەن وەزیری شارەوانی پەسند کرا.

ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوی ناوبراو تایبەتمەندە لە بواری نۆژەنکردنەوەی بینا و باڵەخانەی کەلەپووری، بووجەی پێویست بەبڕی 500 هەزار دۆلار لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر بۆ ئەو مەبەستە دابین کراوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ماوەی کارکردن لە پڕۆژەکە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا ساڵێک دەبێت، نزیکەی ساڵێکە هەردوولا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و ڕێکخراوی ناوبراو ئامادەسازی دەکەن بۆ ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان و یاسا بەرکارەکانی ڕێکخراوەکانی جیهانی یونسکۆ و ئایکۆمو ئایکڕۆم تایبەت بەکاری نۆژەنکردنەوە کاری پڕۆژەکە بەچاودێری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.