Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:21

بەشێکی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دادەخرێت

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی دووشەممە 15ـی 08ـی 2022 بەشێکی شەقامی 100 مەتری هەولێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم شوفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی دووشەممە لە کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر02:00ـی پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، شەقامی 100مەتری لەسەر بەرزەپردی ڕزگاری تاوەکو نزیک بازاڕی لەنگە لەهەردوو دیویەوە دادەخرێت.

ڕاشیگەیاند: داخستنی ڕێگەکە بەهۆی دانانی هەیکەلی پردی پەڕینەوە لەبەردەم کۆلێژی دەرمانسازی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی گرتنەکە شوفێران وەکو ڕێگەی شوێنگرەوە دەتوانن شەقامی 40 مەتری و شەقامی 20 مەتری هەڤاڵان بەکاربێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.