Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:29

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی فەریق پورزا گوڵەباخ بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.8.14 لە هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی  و بەرزڕاگرتنی 64 ساڵەی خەباتى هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر خوالێخۆشبوو فەریق پورزا گوڵە باخ ئەنجام درا.

بەئامادەبوونى عەبدولموهەیمن بارزانى، نوێنەرى سەرۆک بارزانى، فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسی پارتى و کاکەمین نەجاڕ، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی  و هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسی و سەرکردایەتى پارتى و بەرپرسانى دیکەى حزبى و حکومى، دەزگای باڵای ئەیلوول و مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگە لە هۆڵی شەهید مامۆستا سعد عەبدوڵا، مەراسیمی چلەی ماتەمینی  و ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی 64 ساڵەی خەباتى هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر خوالیخۆشبوو فەریق پورزا گوڵە باخ ئەنجام درا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.