ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای ئەوەی دوێنێ شەممە بانگەشەی خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی 08ـی 2022 وادەی خۆپیشاندانەکەی دیاری کرد.
ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە ڕایگەیاند: دوای دانیشتنێکی درێژخایەن لەگەڵ موقتەدا سەدر، تیشکی خستە سەر خۆپیشاندانی داهاتوو کە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە بێت و لە ڕووی ژمارەوە هاوشێوەی نەبێت.
ڕاشیگەیاند: وادەیەک بۆ خۆپیشاندانەکە یەکلا کراوەتەوە و کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو گردبوونەوەکە لە گۆڕەپانی تەحریر دەستپێدەکات و پاشان بە ڕێپێوان بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەکان دەڕۆن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ شەممە سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد و جەختی کردەوە کە ئەمە دواهەلە و پێویستە بە خۆپیشاندانی ملیۆنی بیسەلمێنن شوێن بۆ گەندەڵی و گەندەڵکاران نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.