له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پرسی رەوشی عێراق، بەرەو کوێ؟ محەمەد عامر دێرشەوی ـ مامۆستای زانکۆ رایگه‌یاند: ره‌وشی عێراق ره‌وشێكی مه‌ترسیداری له‌پێشدایه، ده‌توانین بڵێیین كه ئه‌و ره‌وشه به‌ره‌و بن به‌سته، ناكۆكییه‌كانی ناو ماڵی شیعی وای كردووه ئه‌و ره‌وشه به‌و ئاراسته‌یه بچێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، دژ به یه‌كن ئه‌وه‌ش وای كردووه گرفته‌كان به‌رده‌وام بن، ناكۆكییه‌كانی شیعه به تایبه‌تی نێوان مالكی و سه‌در ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد و ئه‌و وڵاته به‌ره‌و بنبه‌ست ده‌چێت له‌ڕووی سیاسی. كه‌چی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر له ساڵانی شه‌سته‌كان پره‌نسیبی بریتی بووه له دانوستان و گفتوگۆكردن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتیانه پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن .
د. محەمەد عومەر مەولود ـ شارەزا لەبواری دەستور ویاسا لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، لایه‌نێكی كارگێڕییه، خاوه‌نی بڕیاری دادوه‌ری نییه، ئیداره‌ی دادگەكان ده‌كات، بۆی نییه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه موجامه‌له‌ی ره‌وتی سه‌دری كردووه، ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌ی كه هه‌یه دادگەی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دروست كردووه.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه مۆركی سیاسی پێوه دیاره، ئه‌و دادگەیه دوای 2018 به ته‌واوی مۆركی سیاسی پێوه دیاره، بۆیه دادگەی فیدراڵی به‌رپرسه له ره‌وشی ئالۆزی عێراق .
ئاماژەی بەوەش دا کە ئه‌و په‌رله‌مانه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌در نه‌توانراوه كۆببێته‌وه به‌ڵكو ئیفلیج بووه، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و په‌رله‌مانێكی دیكه بێته كایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.