Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:27

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی میسڕ دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی 08ـی 2022 پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی میسر دەکات بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کەنیسەی ئەبو سەيفین لە میسڕ کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی نیگەرانیی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی کۆماری عەرەبی میسر دەکەین، دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی دڵتەزێنی ئەمڕۆی کەنیسەی ئەبو سەيفەین لە جیزە.

ڕاشیگەیاند: هاوخەمین لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان، لە خودای گەورە داواکارین ڕەحمەتی خۆی بە مردووان ببەخشێت، داوای خێرا چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکەین، سەبر و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەنیسەی ئەبو سەيفین لە میسڕ، 41 کەس گیانی لەدەستدا  و 45 کەسی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.