بە بەسەرپەرشتی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمرۆ یەکشەممە 14ـی 08ـی 2022 لەسەر پڕۆژەی پەرەپێدانی موڵکەوەقفیەکان کۆبووەوە.
بە سەرپەرشتی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش پڕۆژەی پەرەپێدانی موڵکەوەقفیەکان کۆبووەوە بەرێوەچوو.
وەزارەتی ئەوقاف لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکی بەشداری و بەھەماھەنگی پسپۆرانی بوارەکە و ھەموولایەک، ھەروەھا بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لەسەر بنەمای شەرعی پرۆژەیەکی گونجاو و بەخزمەت لەپێناو پەرەپێدان و پاراستنی موڵکە وەقفیەکان ئامادەبکەن و پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پێشنیار و بۆچوونی گرنگ خرانەڕوو، بڕیارە بەمنزیکانە پرۆژەکە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.