ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکووری ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا بە سەرۆکی کۆریای باکووری ڕاگەیاندووە کە بە هەوڵی هاوبەشی هەردوو وڵات بازنەی پەیوەندییەکانیان فراوانتر و بەهێزتر بکەن.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکووری ڕایگەیاند: ڤیلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەبۆنەی ڕۆژی ڕزگاری کۆریای باکووری پەیامێکی ئاراستەی کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکووری کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە پەیوەندیی پتەوی نێوان هەردوو وڵات یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لە بەرامبەردا کیم لە پەیامێکیدا بۆ پووتین جەختی کردۆتەوە کە "دۆستایەتی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکووری لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم و شکستپێهێنانی ژاپۆن چووەتە قۆناغێكی تازەوە."
کیم لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوکاریی ستراتیژی و تاکتیکی و پشتیوانی و هاودەنگیی نێوان ڕووسیا و کۆریا لەمکاتەوە گەیشتۆتە ئاستێکی نوێ لە هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ پووچەڵکردنەوەی هەڕەشە و هێزە سەربازییە دوژمنکارەکان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.