Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

ئێران سێ لاوی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە14 ى 8 ى 2022، لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مورادی تەمەن 23 ساڵ، ئارەش پیری تەمەن 22 ساڵ و هیوا میرزایی تەمەن 23 ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هەر یەک لە زاهیر مورادی، ئارەش پیری و هیوا میرزایی ئەم سێ هاووڵاتییەیان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم سێ کەسە لە بەر دەستدا نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.