ئه‌مڕۆ دووشەممە 15ـی 08ـی 2022 نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی ناڕوونی له پێشبینیكردنی خستنه‌ڕوو و داواكارییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بڕی 27 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 1.5 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا به 97.88 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه نرخه‌كه‌ی 22 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 0.2 دابه‌زی و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مجۆره به 91.87 دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.