Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:28

فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرک: قەڵەم بەسەر چەقۆدا سەر دەکەوێت

کوردستان TV
100%


 فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرک لەبارەی هێرشکردنە سەر سەلمان روشدی: قەڵەم بەسەر چەقۆدا سەر دەکەوێت.

فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرک، کاسی هۆوکۆڵ لەبارەی هێرشکردنە سەر نووسەری 'ئایەتە شەیتانییەکان' سەلمان روشدی لە ئەنیستیتوی شتاکوا لە نیویۆرک، بە ئاماژەدان بە ئازادی رادەربڕین، گوتی: هەمیشە قەڵەم بەسەر چەقۆدا سەردەکەوێت.

هۆوکۆڵ لە میانی بەسەرکردنەوەی ئەو ناوەندی پەروەردەییەی لە ناوچەی شتاکوایە لە رۆژئاوای نیویۆرک کە لەوێ تۆمەتبارێک بە ناوی هادی مەتەر بە چەقۆ هێرشی کردە سەر نووسەری بە رەچەڵەک هیندی، سەلمان روشدی ئەمەی وەک سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین لەقەڵەم دا و سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.

هۆوکۆڵ لەمبارەیەوە گوتی: قسەکردن بە دەنگی بەرز لە DNAی ئێمەدا بەربڵاوە. بۆیە هەمیشە زانین سەردەکەوێت بەسەر نەزانی، سنگفراوانی، بوێری و قەڵەم هەمیشە سەردەکەون بەسەر رق و کینە و ترس و چەقۆدا.

ناوبراو سوپاسی ئەو کارمەندانەی ئەنیستیتۆکەی کرد کە گیانی روشدی-یان رزگار کردووە و جەختی لەسەر پشتیوانییەکانی خۆی کردەوە بۆ ئازادی رادەربڕین و جارێکی دیکە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کردەوە.

سەلمان روشدی کە ساڵانێکی زۆرە لە نیویۆرک دەژی دوای ئەوەی لە 12ی ئاب بەمەبەستی پێشکەشکردنی گوتارێک لە ئەنیستیتۆی شتاکوا لە نزیک شاری بوفالۆ هاتە سەر شانۆ لەلایەن هادی مەتەر کە لە نیویۆرک لەدایک بووە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.

بەڕێوەبەری کارەکانی سەلمان روشدی، ئەندریو وایلی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، گوتوویەتی مەترسی لەسەر ژیانی روشدی نەماوە. رەنگە روشدی چاوێکی لەدەست بدات. دەمارەکانی قۆڵی بڕاون. جگەریشی کە چەقۆی لێدراوە زیانی زۆری بەرکەوتووە'.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.