لە یەکەم هەفتەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیسپانیا (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر یانەی ئەلمێریادا سەرکەوت.
ریال مەدرید لە یەکەم یاری وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی لا لیگادا رووبەڕووی یانەی ئەلمێریا بووەوە کە تازە چووەتە ریزی لا لیگاوە.
لە خولەکی شەشەمی یارییەکەدا، یاریزان لارگی رامازانی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەلمێریا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٠-١ کۆتایی هات.
ریال مەدرید لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، کەوتەخۆی و یاریزارن لوکاس ڤازکێز لە خولەکی ٦٥دا، گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧١دا و بە گۆڵێکی یاریزان داڤید ئالابا، ژمارەی گۆڵەکانی ریال مەدرید بوون بە دوو گۆڵ و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
بەم سەرکەوتنەش ریال مەدرید توانی لە دەستپێکی وەرزی نوێی لا لیگادا، سەرکەوتووبێت و سێ خاڵی بەدەست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.