Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:23

ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و سبەی سێشەممە بەرز دەبێتەوە.  

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵێکی سووک.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ -  مامناوەند دەبێت (5 - 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با  باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین /  ( 6 - 7 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دووشەممە بە (1-2 )پلەی سیلیزی  لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.

کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ -  مامناوەند دەبێت (5 - 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کەمێک چاڵاک دەبێ بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هەروەها ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا، مەودای بینین /  ( 9- 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-

هەولێر  : 42

سلێمانی : 41

دهۆک  : 40

کەرکووک : 43

زاخۆ     :42

هەڵەبجە : 44

سۆران  : 40

ڕاپەرین : 41

گەرمیان: 44

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.