له‌گه‌ری دوومی خولی ئینگلیزی، یانه‌ی چێلسی له‌یاری دێربی شاری له‌نده‌ن رووبه‌رووی یانه‌ی تۆتنهام بۆوه، یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ یه‌كسان بوون ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به‌یاریكرد، له‌خوله‌كی نۆزده یانه‌ی چێلسی به‌لێدانێكی به‌هێزی كالیدۆ كۆلیبالی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م چێلسی به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت تۆتنهام له‌رێی یاریزان بیر ئه‌میل هۆبیرگ گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه چێسلی كۆنترۆلی یاریگای كردبوو، له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت ریمس جاییس گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ چێلسی تۆماركرد، یاریزانانی تۆتنهام به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، دواجار له‌خوله‌كی زیادكراو هلاری كین گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ تۆتنهام تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به به‌دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه هه‌ردوو یانه له‌دوو یاری رابردوو چوار خالیان كۆكردۆته‌وه، جێی ئاماژه‌یه له‌كۆتایی یاریه‌كه ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو تیپ ده‌رمارگێریان به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كارهێنا، به‌ڵام هه‌رزوو توانرا دۆخه‌كه كۆنترۆل بكرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی پریمه‌رلیگ سزا بدرێن.
له‌پریمه‌رلیگدا چێڵسی و تۆتنهام یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.