Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:21

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سێ بەنداوی نوێ لە سنووری پارێزگای دھۆک دروستدەکرێن

کوردستان TV
100%


دوای پەسەندکردنیان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارە سێ بەنداوی نوێ لە سنووری پارێزگای دھۆک دروست بکرێن و بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆکیش دەڵێ، جگە لە کەمکردنەوەی کاریگەری وشکەساڵی کارەباش لەو بەنداوانە بەرھەم دەھێندرێت.

فەرھاد محەمەد تاھیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند بە فەرمانی مەسروور بارزانی سێ بەنداوی نوێ لە سنووری پارێزگای دھۆک دروستدەکرێن و بڕیارە دوای رێکارەکانی یاسایی و کارگێڕی دەست بەجێ بەجێکردنیان بکرێت ئەوانیش بەنداوەکانی پاسێ و باکرمان و رەشاڤەیە، ھەرسێ بەنداوەکە پەسەندکراون و تەنیا ماوە بکەونە بواری جێ بەجێکردن.

بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک گوتیشی دروستکردنی ئەو سێ بەنداوە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ پارێزگای دھۆک، چونکە جگە لە گلدانەوەی ئاو کارەبا لەو سێ بەنداوە بەرھەم دێت و سوودی زۆری دەبێت لەسەر بەرھەم ھێنانی کارەبا و کەم کردنەوەی کاریگەری وشکەساڵی.

فەرھاد محەمەد تاھیر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لە ئێستادا سێ بەنداوی دیکە جێ بەجێدەکرێن و رێژەیەکی زۆری ئەو سێ بەنداوە تەواوکراون و پێشتر کێشەیان ھەبو کارکردن تێدا راگیرابوو، بەڵام دوای پێداچوونەوەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەست بە جێ بەجێکردنیان کراوە دوبارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.