لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لە باشووری رۆژھەڵاتدا، دوو تیرۆریست دەستگیرکران، ھەروەھا دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنییدا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵات راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆانیان لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داوا كرابوون دەستگیرکراون.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.