Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:21

چلەی ماتەمینی هونه‌رمه‌ندی (زانیار عەدنان عوسمان) به‌ڕێوه‌ چوو

کوردستان TV
100%


بەئامادەبوونی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵێک هونەرمەندو هونەر دۆستان چلەی ماتەمینی جوانەمەرگ(زانیار عەدنان عوسمان)، کوڕی هونەرمەندی سینەماکار (عەدنان عوسمان) بەڕێوەچوو.
کاکە(زانیار)ی جوانەمەرگ لەسەرەتای لاوێتیدا رێچکەی باوکی گرت بەبەشداربوون و بەرهەمهێنانی لەچەند  فیلم و کورتە فیلمێک.. كه‌حەزو ئارەزویەکی زۆری هەبوو لەداهاتوودا ببێتە ناوێکی دیار لەهونەری سینەمای کوردیدا.. بەڵام زۆر به‌ داخه‌وه‌ لە 2022/7/6 بەکارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد!! 
لەچلەی ئەو هونەرمەندە جوانەمەرگە وێڕای سەرەخۆشی سەندیکاکەمان، سەرۆکی سەندیکا هونەرمەند (هیوا سعاد یونس) وتارێکی پێشکەش بەئامادەبووان کردو تیایدا رۆڵی هونەرمەندی جوانەمەرگی بەرز نرخاند.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.