Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:22

بۆ یەکەمجار.. گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و پراگ ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە یەکەمین گەشتیی ڕاستەوخۆی نێوان هەرێمی کوردستان و چیک لە هەولێرەوە بۆ پراگ ئەنجام بدرێت.

لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی چیک کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ھەولێر و پراگی پایتەختی وڵاتی چیک ڕادەگەیەنن.

کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی 08ـی 2022 کونسوڵی چیک لەمبارەیەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.

بڕیارە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە باس لە گرنگی گەشتی ڕاستەوخۆی ھەولێر و پراگ بکلرێت ھاوکات باس لە ئاسانکاری ڤیزای شنگن بۆ گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمەش دەبێتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ بەرەپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چیک، هەروەها دەبێتە هۆکارێک بۆ بوژانەوەی چالاكی گەشتیاری ‌و ئابووری هەردوولا.

کوردستان جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.