Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:14

سوپای عێراق: ناوچە بیابانەکانی ئەنبار نابن بە پەناگەیەکی ئارام بۆ تیرۆریستان

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا رایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بەردەوام ھێزە ئەمنییەکان بۆ سەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بیابانەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامی دەدەن، بوونەتە مایەی پتەوترکردنی ئاسایش لە ناوچەکە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرەی لە پارێزگای ئەنبار بەسەرکردووەتەوە له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا زانیاری لەبارەی ئه‌و ئۆپەراسیۆنانە پێدراوه‌ كه‌ دژبە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگاکه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.

لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکان دژبە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و رایگه‌یاندووه‌: ناوچە بیابانەکانی رۆژئاوای ئەنبار نابن بە پەناگەیەکی ئارام بۆ تیرۆریستان .

ھه‌روەھا رایگەیاندووە: ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بەردەوام ھێزە ئەمنییەکان بۆ سەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بیابانەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامی دەدەن، بوونەتە مایەی پتەوترکردنی ئاسایش لە ناوچەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.