Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

ئێران: لەئێستادا بەوردی و ھەستیارییەوە چاودێری پێشھاتەکانی عێراق دەکەین

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی راگەیاند کە لەئێستادا، بەوردی و ھەستیارییەوە چاودێری پێشھاتەکانی عێراق دەکەن و ھانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دا بۆ دەرچوون لە قەیرانە سیاسییەکەی ئێستا، گفتوگۆ ئەنجام بدەن.

بەپێی میدیاکانی ئێران، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەبارەی پێشھاتەکانی عێراق دواوە و رایگەیاندووە پرسەکانی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگن و بەوردی و ھەستیارییەوە، چاودێریی پێشھاتەکانی ئەو وڵاتە دەکەین.

راشیگەیاندووە لەژێر رۆشنایی بوونی پەیوەندیییەکی ئەرێنی و بنتانەرانەدا، ھەوڵی یارمەتیدان و نزیکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەدەین، ئێران لە (دەستوەردان) لە کاروباری عێراق خۆی بەدوور دەگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ھەروەھا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە کە لە چوارچێوەی دەستووردا و بەگفتوگۆ ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و دامەزراوە یاساییەکانیش بپارێزن.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە بە ھاوکاری، گفتوگۆوە و نزیکردنەوەی بۆچوونەکان کێشەکانی عێراق چارەسەر دەبن و گوتویەتی پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان و ئومێد دەکەین، رەوشی عێراق ھیۆر بکرێتەوە و ئاسایش و سەقامگیریی لەو وڵاتە بەرقەرار بێت.

ناسر کەنعانی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق گوتی: ھێشتا پەیوەندییمان لەگەڵ دۆست و برا عێراقییەکانمان بەردەوامە و نەپچڕاوە، لەئێستادا گفتوگۆ لە رێگای باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا، هەروەها لە ئاستەکانی دیکەدا ئەنجام دەدرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.