یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند بیست و پێنجەمین جامی کەنداو لە شاری بەسرە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كه بڵاویکردەوە، هاوکاتە لەگەڵ سەردانی شاندێکی فیدراسیۆنی جامی کەنداوی عەرەبی بۆ وڵاتی کوەیت، کەوه‌ك وڵاتی جێگره‌وه‌ی عێراق دیاریكراوه بۆ به‌رێوه‌چوونی بیست و پێنجه‌هه‌مین یاریه‌كانی جامی كه‌نداو.
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دوای ئه‌وه هات هەولێك له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌كانی بیست‌و پێنجه‌هه‌مین جامی كه‌نداو بۆ وڵاتی كوه‌یت بگوازێته‌وه ئه‌میش به‌هۆی تەواونەکردنی مەرجەکانی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە لە بەسرا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هاتووه، سەردانی لیژنەی پشکنین کە لەلایەن فیدراسیۆنی جامی کەنداوی عەرەبی بۆ کوەیت راسپێردراوە، ته‌نیا سەردانێکی رۆتینییە، عێراق زیاتر لە دە ساڵە بانگەشەی میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە دەکات بۆ دووەم جار لە مێژووی خۆیدا، دوای ئه‌وه‌ی یەکەمجار لە ساڵی حه‌فتاو نۆ میوانداری خولی پێنجەمی لە بەغدای پایتەخت کرد و نازناوه‌كه‌شی برده‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتی كوه‌یت لە نێوان کۆتاییەکانی دووهه‌زارو حه‌ڤده بۆ سەرەتای دووهه‌زارو هه‌ژده میوانداری بیست و سێهەمین خولی پاڵەوانێتییەکەی کرد.
بیست و پێنجەمین جامی کەنداو لە شاری بەسرە بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.