تیمەکانی کارەبای دهۆک هەڵمەتێکی فراوانی نەهێشتنی سەرپێچیان بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا لە دهۆک ئەنجام دا.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تیمەکانی کارەبای دهۆک لە گەڕەکی سێگرکا دەستییان بە هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کرد.
ڕاشیگەیاند: کارەبای زێدەڕۆیی چەند ماڵێکیان بڕی و سەرپێچیکاران سزا دران، هەروەها بڕینی زێدەڕۆیی لەسەر کارەبای بەردەوامی بیرێکی ئاو بۆ چەند باخ و ڕەزێکی دەوروبەر و سزادانیان.
ئاماژەی بەوەش دا کە بڕینی کارەبای زێدەڕۆیی باڵەخانەی نووسینگەی کەناڵی سپێدە و سزادانی.
وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە کە هەڵمەتەکە تاوەکو نەهێشتنی زێدەرۆییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.