دروستكردنی شەقامێكی 15 مەتریی گەڕەكی بۆتان لە قۆناغی یەكەمدا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەستی پێ كرد.
پرۆژەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەندازیاران و تیمەكانی شارەوانییەوە جێبەجێ دەكرێت و ئێستاش كاری بڕین و ڕاستكردنەوە و تێكەڵەڕێژكردنی بۆ دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە نوێترین فەرمانیدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ شاری دهۆك دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.