لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم لایەنگر و ئەندامانی پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین.
پارتی هێزی ماندوونەناس و نەوەستاوی خەباتە لە هەرێمی کوردستان، دارێکی پتەو و پیرێکی بە ئەزموون لەبەردەم هەموو هەڕەشە و ناڕەحەتی و ئەو دەستدرێژییانە وەستاوە کە بۆ سەر مافەکانی گەلەکەمان هەبوون.
دروستبوونی پارتی لەسەر دەستی ژەنەراڵ موستەفا بارزانی هیوایەک بوو بۆ گەلی کورد لە ڕابردوودا و لە ئێستاشدا لەسەر دەستی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەم کاروانە بەردەوامە و پارتی هەر هیوابەخش و قوربانیدەرەکەی جارانە بۆ گەلەکەی.
لەم یادە پڕ شکۆ و شانازییەدا پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی لەژێر سایەی ئاڵای کوردستان و تەمەندرێژی و سەلامەتی لەخودای گەورە داوا دەکەین.
سڵاو و بۆ شەهیدانی ئەم ڕێبازەو سەرجەم کەس و کار و هەڤاڵانییان لە خەبات، سڵاو و بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان کەبیر و هزری پارتایەتی کوردایەتی و قوربانیدانی لەپێناو میلـلەت کردە یەکەم وانە بۆیان لە دروستبوونی پارتییەوە.
لەم ڕۆژە مێژووییەدا بەشکۆوە یادی سەرکردەی مێژوویی گەلەکەمان و باوکی ڕۆحیمان مەلا موستەفا بارزانی دەکەین پڕ و ڕۆحی کاکە ئیدریسی لەبیر نەچوو شادبێت.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.