Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

ئه‌مه‌ریكا: لە پشتیوانی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می نێوان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ سانبۆڕن بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا جه‌خت كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا لە پشتیوانی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆسەی چاکسازی، لە تەواوی سێکتەرە سەربازی و ئیدارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها پرسی دوایین جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، رووبەڕووبوونەوە و لە ناوبردنیان لە تەواوی ناوچەکە، بە هەماهەنگی سوپای عێراق لە رێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

وەزیری پێشمەرگە وێڕای ستایشی تەواوی راوێژکاران و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە هەمیشە پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەن، رایگەیاند: پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و لەم پێناوەشدا هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە، توانیومانە گۆڕانکاری زۆر لە بوارەکانی سەربازی و ئیداریی بکەین لە وەزارەتی پێشمەرگە. هەروەها گوتیشی: بە هەوڵ و پشتیوانی بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانان رۆژ لە دوای رۆژ هەنگاو دەنێن بۆ دروستبوونی هێزێکی نیشتیمانی بەهێز لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لەلای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ سانبۆڕن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها باسی لە هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی ماوەی رابردوو کرد کە بۆتە جێگەی سەرنج و دڵخۆشی ئەوان. راشیگەیاند: هیوادارین وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بێت و لەم پێناوەدا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، کۆڵۆنێڵ سانبۆڕن سەردانی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی کرد و لەنزیکەوە پیرۆزبایی لێ کرد بەبۆنەی ئەرکی نوێی، هاوکات هیوای خواست لەرێگەی ئەو گۆڕانکارییانەی وەزارەت لەماوەی داهاتوودا، وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانکاری نەوعی زیاتر بکات و لە رێگەی ئەوانیشەوە پڕۆسەی چاکسازی فراوانتر و خێراتر بکرێت.

سەرۆکی ئەرکان، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکای لە هەرێم دڵنیاکردەوە کە بە ئامانجی روون و دیار هەنگاو بەرەو چاکساری زیاتر دەنێین و لەم پڕۆسەیەشدا بەردەوام دەبین و ناوەستین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.