له میانه‌ی به‌شدار بوون له به‌رنامه‌ی (مژار)ی كوردستان تیڤی، ئه‌حمه‌د كانی په‌رسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، به‌یانی 16ی ئاب رۆژێكی گرینگه ئه‌ویش دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له دایكبوونی سه‌رۆك بارزانییه، پیرۆزبایی خۆم به‌و بۆنه‌یه راده‌گه‌یه‌نم له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندامانی پارتی و هه‌وادارانی.
ڕاشیگه‌یاند: پارتی له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌زن دروست بووه له رۆژگارێكی زه‌روره‌ت، به‌ر له دامه‌زراندنی پارتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد بوونی هه‌بووه، به‌ڵام سه‌رتاسه‌ری نه‌بووه، جه‌نابی بارزانی نه‌مر دركی به‌وه كرد كه هه‌ستێك له ناخی هه‌موو تاكێكی كورد هه‌یه و پێویستیان به ماڵێكی گه‌وره هه‌یه، بۆیه بڕیاری دا پارتی دیموكراتی كوردستان دابمه‌زرێنێت له زاخۆ تا مه‌نده‌لی و تا به‌سڕه‌ش، هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانیش، ئامانجی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، هه‌مووانی كۆ كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د كانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاریزمای بارزانی نه‌مر هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش بوو له ده‌وری بارزانی نه‌مر.
گوتیشی: بارزانی ناوێك بوو له ناخی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی هه‌ر تاكێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پارتی بووه پارتی هه‌موو ماڵێك، كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو تاكێكی كورد بوو.
به‌رپرسی لقی دووی پارتی گوتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد دامه‌زراوه.
له كۆتاییدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه بناخه‌ی پارتی له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاست دروستبووه له سه‌ر ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی دروستبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.