پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی عێراقی جه‌ختی كرده‌وه كه ڕۆژانی داهاتوو كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رما مامناوه‌ند ده‌بێت و شه‌وان و به‌یانیانیش تاڕاده‌یه‌ك فێنك و ئارام ده‌بێت.
سادق عه‌تییه پسپۆری كه‌شناسی عێراقی ڕایگه‌یاند: كه‌شوهه‌وای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له ڕۆژانی سبه‌ی سێشه‌م و دووسبه‌ی چوارشه‌م مامناوه‌ند ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: له شه‌وان و به‌ره‌به‌یانیاندا هه‌وا ئارام و فێنك ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پێشبینی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی سێشه‌م جه‌ختی كردبووه‌وه كه پله‌ی گه‌رمی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌رووی 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.