له‌شاری نه‌جه‌ف له ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌سوه‌د، شوێنه‌وارێكی نوێ له‌لایه‌ن تیمێكی شوێنهوارناسینی عێراق دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌وشوێنه‌دا گۆزیهكی گڵ دۆزراوه‌ته‌وه ،كه چه‌ندین كه‌ل و په‌ل و كه‌رسته‌ی جوان سازی له خۆده‌گرێت وه‌كو ملوانكه ، گواره، پارچه خشڵ به‌ردی به‌نرخ..هه‌ر له ناو گۆزه‌كه 18 دینار تێدایه كه له‌زێر دورستكراون له‌گه‌ڵ 100 ده‌رهه‌م كه له‌زیو دروستكراون بۆ سه‌رده‌می عابهسییهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ههرلهوشوێنهواردا چه‌ندین ماده‌ی تر وه‌كو دراوی مس و پارچه گۆزه و ده‌فره‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌بوتڵی شوشه دۆزراوه‌ته‌وه
شایانی باسه وه‌زیری رۆشنبیر ی عێراق دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه‌واره به به گهنجینیهكی به‌نرخ ناوده‌بات. ئا- كامران
ژێده‌ر- ئاژانسی عێراق
له عێراق شوێنه‌وارێكی گرنگی سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان دۆزراییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.