Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:30

محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود: پارتی ئه‌لف و بای سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی به‌ ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشناكرد

کوردستان TV
100%


محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی 76ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەوە پەیامێکی ئاراستەی سه‌رۆك مەسعود بارزانی کرد، ده‌قی په‌یام: 
زۆر بەڕێز جەنانی سەرۆک مەسعود بارزانی
بە بۆنەی ( ٧٦ ) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە جەنابتان و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دۆست و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
 هێشتا تەپوتۆزی شەڕی دووەمی جیهانی نەنیشتبوە لە دابەشکردنەوەی دنیا لە دوای روخاندنی ئەمپراتۆریەتەکان، ئەو سەردەمەش زوڵم و غەدر لە کورد کرا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستا وەک حزبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی دامەزراو ئەلفوبای سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە ڕۆڵەکانی خەڵکی کوردستان ئاشناکرد و ئومێدێکی زۆری بە خەڵکی کوردستان بەخشی و بەردی بناغەی شۆڕش و کوردایەتی لەسەر دامەزرا، ئەمڕۆش ئەو یادە پیرۆزە دەکرێتەوە لە ژێر ئاڵای کوردستاندا، حکومەت و پەرلەمان و قەوارەی سیاسی هەرێم لە هەموکاتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی ماڵی کوردستانی و یەک هەڵوێستی سیاسی هەموو هێزەکان هەیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و نیشتیمان، ئەوەش هیمەت و ئەرکی گەورەی لەسەر بەڕێزتانە وەک هەمیشە، کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و ئاڵۆزیەکانی بەغداد ئەوەمان لێ داوا دەکات.
هیوایەکی زۆرمان هەیە ئەو یادە مێژویە ببێتە هاندەرێ بۆ  یەکخستنی ماڵی کوردستانی و پیکەوە ژیانی سیاسی. جارێکی کە هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێشچوونی حزبە تێکۆشەرەکەتانین.
لەگەڵ ڕێزماندا
دڵسۆزتان  
محەمەد حاجی مەحمود
16 ی ئابی 2022

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.