Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:33

حیزبی دیموکراتی بێت نەھرێن پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

کوردستان TV
100%


- بەبۆنەی 16ی ئاب یادی دامەزراندنی 76مین ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی بێت نەھرێن پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرد.

بەڕێز/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ھاوپەیمان

ب/ پەیامی پیرۆزبایی

سڵاوێکی گەرم..

لە یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی حزیبمانەوە "حیزبی دیموکراتی بێت نەھرێن" ئاراستەی جەنابی بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێوەی بەڕێز و ھەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ھیوادارین ئەم یادە شکۆمەندە ھاندەر بێت بۆ بەھێزترکردنی پێگەی سیاسی و رێکخراوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتی نیشتیمانی و سەروەری و قوربانیدانە لە کاروانی شۆڕش و خەبات و بەرخودان لە پێناو بەدیھێنانی مافی پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان لە ھەرێمی کوردستاندا.

بەڕێزان:

ئەم یادە لە کاتێکدایە، کە ڕەوشی جیھان و ناوچەکە و عێراق و بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، بە بارودۆخێکی زۆر ناسک و ھەستیار تێپەڕ دەبێت، بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستای عێراق، کە پاش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی ئۆکتۆبەری پارساڵ، کە تا ئێستا نەتوانراوە حکوومەت پێکبھێنرێت، بەھۆی ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکان و بۆتە ھۆکاری ڕەوشی عێراق زیاتر بە چەقبەستوویی ماوەتەوە و خۆپیشاندان و مانگرتن لە باڵەخانەی پەرلەمان لە ناوچەی سەوز لەلایەن رەوتی سەدرەوە بەردەوامە، بۆیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڕەوشە ناھەموارە و بەرەنگاربوونەوەی گشت ئاڵنگارییەکان، پێویست دەکات لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەوڵی یەکخستنی ھەڵوێستی سیاسی خۆیان لە پێناو بەدیھێنانی یەکڕیزی و تەبایی بۆ بەدەستھێنانی گشت ماف و داخوازیەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا.

لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولامان و ھەردوو گەلی ئاشووری و کورددا دەکەین لە پێناو بەھێزترکردنی ئەزموونی دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان لە ھەرێمی کوردستاندا.

 

حیزبی دیموکراتی بێت نەھرێن

مەکتەبی سیاسی

١٦-٨-٢٠٢٢

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.