له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی هیلاس ڤێرۆنای میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی بیستونۆدا، یاریزان كیڤن لاسانیا سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ هیلاس ڤێرۆنا تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری جۆرجی، كیڤاراتس خێلیا گۆڵی به‌رامبه‌ری ناپۆلی له خوله‌كی سیی و حه‌وت به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چلوپێنجیش، هێرشبه‌ری نێجیری، ڤیكتۆر ئۆسیمین گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له لێدانی كۆرنه‌ر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی ناپۆلی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و سێ خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی، تۆماس هێنری گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری هیلاس ڤێرۆنای به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، دواتر ناوه‌ڕاستكاری پۆڵه‌ندی، پیۆتێر زێلینسكی گۆڵی سێیه‌می ناپۆلی له خوله‌كی په‌نجاوپێنج تۆماركرد.
له خوله‌كی شه‌ستوپێنجیش، ناوه‌ڕاستكاری سلۆڤاكی، ستانسیلاڤ لۆبۆتكا گۆڵی چواره‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا، به‌دوای ئه‌ویش، یاریزان ماتیۆ پۆلیتانۆ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی پێنجه‌می ناپۆلی تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش ناپۆلی له یه‌كه‌م هه‌نگاوی له وه‌رزی نوێی كالچیۆ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی مسۆگه‌ركرد.
له‌خولی ئیتاڵیا ناپۆلی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هیلاس ڤێرۆنا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.