Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:20

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان:پارتی خاوەنی مێژووی قوربانیدان و بەرخودانە

کوردستان TV
100%

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی 76 ساڵەی دامەزارندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجیكردنی بەرنامە و ستراتیژییەتی پارتی كە خزمەتكردن و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و ناسنامەی نەتەوەییمانە.
پەیامی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەبۆنەی 16ی ئاب...
یادی مەزنی 16ی ئاب، رۆژی پڕشكۆی دامەزراندنی گەورەترین و پڕسەروەرترین پارتی سیاسییە لە كوردستان و ناوچەكە، كە خاوەن مێژووی قوربانیدان و بەرخودانە.
16ی ئاب، لە رۆژ ژمێری گەلی كوردستان‌، هەڵگری ماناگەلێكە كە بۆتە جێگەی شانازیمان، لە گەڵ ئەوەی رۆژی لەدایكبوونی ڕابەر و مەرجەعی نەتەوەییمان (سەرۆك بارزانی) و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە، وەرچەخانێكی مێژوویی بوو‌ بۆ كوردستانیان و دروستكەری ئینتیمای نیشتمانپەروەری و كوردایەتییە.
ئەم رۆژە مەزنە بە گەرمی لە سەرۆك بارزانی و لە تەواوی گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین، شانازی دەكەین كە خەبات و تێكۆشانمان لە ناو رێبازێكە لەسەر دەستی باوكی روحی نەتەوەییمان بارزانی نەمر بنیادنراوە.
دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1946 ، كوردستانی كردە خاوەن بزووتنەوەیەكی سیاسی كە لەناوچەكە و جیهان هەژموون و كاریگەری لەسەر ناساندن و دروستكردنی شوناس و دۆزەكەی هەبێت، ئەگەر لەسەدەی رابردوو ئەو كاریگەرییەی هەبووبێت لەئێستادا بەهەژمونێكی زیاترەوە سیاسەت و بەرژەوەندی كوردستان جێبەجێ دەكات بە ئاراستەیەك‌ لەئایندەدا بتوانێت ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ، كە لەبنەرەتیشدا هەرلەپێناو ئەو ئامانجە دامەزراوە و تێكۆشاوە. 
وەك یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بەردەوام جێبەجێكاری كارنامە و ئامانجەكانی پارتیمان دەبین و درێژەپێدەری رێباز و ئەو خەباتە دەبین كە 76 ساڵە لە پێناو هەبوونی كوردستانێكی ئازاد و سەربەخۆ خەبات دەكات و بۆتە چەترێك بۆ كۆكردنەوە تەواوی بیرۆبۆچوون و ئایدیا جیاوازەكان و، باوەری تەواوی بە پرسی ئافرەتان هەیە، لەو دیدگایەوەیە ئێمەش كار دەكەین بۆ پاڵپشتیكردن و چەسپاندنی هزری مرۆڤسالاری و یەكسانی جێندەری لە سەرجەم جومگە و دامەزراوەكاندا.
دووبارە ئەم دوو یادە مەزنە‌ بەرز و پیرۆز رادەگرین، بەڵێن دووپات دەكەینەوە‌ تەواوی توانا و هەوڵەكانمان بۆ بەپێشەنگ هێشتنەوەی پارتیمان دەبێت، بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجیكردنی بەرنامە و ستراتیژییەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە خزمەتكردن و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و ناسنامەی نەتەوەییمانە.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.