Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:27

سەدر وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی رۆژی شەممە دوادەخات

کوردستان TV
100%

رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەێنێت، ئەگەر ئێوە گرەو لەسەر هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دەكەن، ئەوا من گرەو لەسەر پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتیی دەكەم.
موقتەدا سەدر،رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند: لەبەر خۆشەویستم بۆ عێراق و گەل و پیرۆزییەكانی ، دواخستنی وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی رۆژی شەممەی داهاتوو رادەگەیەنم.
 هەروەها دەڵێت: ئەگەر ئێوە(مەبەستی چوارچێوەی هەماهەنگییە) گرەو لەسەر هەڵگیرساندنی (شەڕی ناوخۆ) دەكەن، ئەوا من گرەو لەسەر پاراستنی (ئاشتی كۆمەڵایەتیی) دەكەم، چونكە خوێنی عێراقییەكان لە هەموو شتێكی بەنرخترە.
موقتەدا سەدرئاماژەی بەوەشداوە كە بەردەوام دەبن لە چاكسازیی و شۆڕش دژ بە گەندەڵی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.