Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:30

یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد گرێبه‌ستێك له‌گه‌ل راهێنه‌رێكی نێوده‌وله‌تی واژوو ده‌كات

کوردستان TV
100%


به‌ئاماده‌بوونی د.دلزار حه‌مه‌ سالح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ستافی یانه‌ و یاریزانان" بەمەبەستی تۆكمەكردن و زانستیانەتر گرێبه‌ستێك له‌گه‌ل میلاهی ئەمیر راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی واژوو كرا. 

د.دڵزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌ كردن و زانستیانه‌تری یانه‌كه‌مان بۆ پێشكه‌وتنی یاری شه‌تره‌نج ئه‌م گرێبه‌سته‌ واژووكرا. 

گوتیشی، پلان و به‌رنامه‌ی یانه‌كه‌مانه‌ له‌داهاتوو ئه‌نجامی باشتر و دڵخۆشكه‌ر له‌ خوله‌ ناوخۆیی و عێراقی و ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م راهێنه‌ره‌ نێو ده‌وله‌تییه‌ خاوه‌ن ئه‌زموونێكی باشه‌ و ده‌توانین سودی لێ وه‌رگرین  به‌تایبه‌ت  ببێتە وەرچەرخانێك بۆ یانەكەمان لە خوله‌ نێوده‌وله‌تییه‌كان. 
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.